لێکۆڵینەوەیەک: مرۆڤی نیاندەرتاڵ نەخۆشیی "داون"ی هەبوە

هەمەڕەنگ

01/07/2024‌ 1605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژینەوەیەکی نوێی ئەنترۆپۆلۆژیی یەکەمین نەخۆشیی داون لەمرۆڤی نیاندەرتاڵدا ئاشکرادەکات، لەپاشماوەی ئێسکەپەیکەری کچێکی ساوای نیاندەرتاڵدا، کە توێژەران ناویان ناوە (تینا).


تینا لەشاری کۆڤا نێگرا دۆزراوەتەوە کە ئەشکەوتێکە لەشاری ڤالێنسیا لەئیسپانیا، کە لەمێژە بەدۆزینەوە گرنگەکان سەبارەت بەنیاندەرتاڵەکان ناسراوە.

بەگوێره‌ى هەواڵێکی ماڵپەڕی Health Day  ، سی تی سکانی کاسەسەری تینا دەریخستوە کە توشی شێواوییەکی ناوەوەی گوێی بوە کە پەیوەندیی بەنەخۆشیی داونەوە هەیە.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەوکەسانە بۆ ئەوەی بگاتە ئەم تەمەنە پێویستیان بەچاودێریی چڕ هەیە لەلایەن کەسانی دەوروبەریەوە.

دۆزینەوەکە پشتگیریی لەو بیرۆکەیە دەکات کە کۆمەڵگەی نیاندەرتاڵ توانیویەتی گرنگیی بە ئەندامێکی لاواز بدات و پشتگیری بکات.

توێژەر ڕۆلف کوام، مامۆستای ئەنترۆپۆلۆژی لە زانکۆی بینگهامپتۆن لە نیویۆرک دەڵێت: "ئەو دۆزینەوانە کاریگەریی گرنگیان هەیە لەسەر تێگەیشتنمان لە ڕەفتاری نیاندەرتاڵەکان".

توێژەری سەرەکی مێرسیدس کۆندێ، لە زانکۆی ئەلکالا لە ئیسپانیا، دەڵێت: ئەوەی تا ئێستا نەزانرابوو، هەر حاڵەتێک کە تاکێک یارمەتیی وەربگرێت، تەنانەت ئەگەر نەیانتوانی ئەو چاکەیە بداتەوە، ئەمەش بوونی خۆبەخشی ڕاستەقینە لە نێوان نیاندەرتاڵەکاندا دەسەلمێنێت، ئەوەش ڕێک ئەوەش ئەوەیە کە دۆزینەوەی "تینا" ماناکەی دەگەیەنێت.

و: ئاکۆ ئاڵی