بەکارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بەرزدەکاتەوە

تەندروستی

04/07/2024‌ 228 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

توێژینەوەیەکی نوێی ئوسترالی هۆشداری داوە لە مەترسیی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک پێش خەوتن، چونکە ئەمە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم تا 67% زیاد دەکات.

لێکۆڵینەوەکە کە لەپێگەی "دی ئێن تی ڤی" هیندیدا بڵاوکراوەتەوە، باسی لەوەکردووە کە توێژینەوەکەی توێژەرانی زانکۆی موناسی ئوسترالی کە 85 هەزار کەسی لەخۆگرتووە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە بەرکەوتنی تیشکی دەستکرد لەکاتی شەودا کاریگەری لەسەر شێوازی خەوتن و هەستیاری ئەنسۆلین دەبێت، ئەمەش تێکچوونی میتابۆلیزم زیاد دەکات و دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاستی شەکری خوێن.

لێکۆڵینەوەکە جەختی لەوەکردۆتەوە کە دوورکەوتنەوە لە ڕووناکی شەوانە و پاراستنی ژینگەی تاریک، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە بێدەنگە و ڕێگرییکردن لە تووشبوون پێی.