ئەم خۆراکانە لە کۆمەڵێک کەمی ڤیتامین رزگارتان دەکات

تەندروستی

04/07/2024‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

مرۆڤەکان لە سەردەمێکی فشاری زۆردا دەژین، کە کاریگەریی لەسەر دۆخی جەستەیان دەبێت و دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو و گۆڕانی باری دەروونیی و دڵەڕاوکێ و ئازاری ماسولکەکان و گۆڕانکاریی لە پێست و قژ و نینۆکدا.

دکتۆر ئێلڤیرا فێسێنکۆ، پسپۆڕی خۆراکی ڕووسی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو خۆراکانەی کە زۆر دەوڵەمەندن لە گروپی ڤیتامین B بریتین لە جگەری مانگا، چونکە 70 گرام, واتە نیوەی پێویستی ڕۆژانەی جەستە بە ڤیتامینەکانی B6 و B12 و B9 لەخۆدەگرێت.

پزیشکەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە نانی دانەوێڵەیی تەواو، تۆوی گوڵەبەڕۆژە، کولەکە، کەتان، سپێناخ، ماسی و مۆز بخرێتە ناو سیستەمی خۆراکییەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی بی.

بە وتەی ئەو، ئەگەر کەمی ڤیتامینەکانی گروپی بی بە خۆراکەکان قەرەبوو نەکرێتەوە، ئەوا پزیشک دەتوانێت تەواوکەری خۆراکیی بۆ بنووسێت کە ئەو ڤیتامینانەیان تێدایە.