وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ باسى موچه‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كات

کوردستان

09/07/2024‌ 706 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیرى پێشمەرگەى حكومه‌تى هەرێم ڕایده‌گەیه‌نێت، وردبینی لەلیستی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت‌و لەم دوو رۆژەدا کێشەکە چارەسەر دەبێت، ده‌شڵێت:"ئەمڕۆ لیژنەى وردبینیى وەزارەتى دارایى عێراق سەردانى وەزارەتى پێشمەرگەو یەکەکانى 70و 80 دەکەن، لەچەند ڕۆژى داهاتودا ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت‌و موچەى ئەو هێزانە دابەشدەکرێت".


شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەکۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قۆناغەکانى چاکسازیى لەوەزارەتەکەیان بەباشى بەڕێوەدەچن‌و وەکو یەک تیمى یەکگرتوو توانیویانە بەسەر گرفتەکاندا زاڵبن، بەڵام ئەو پرۆسەیە کاتى دەوێت.

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "ئەمڕۆ لیژنەى وردبینیى وەزارەتى دارایى عێراق سەردانى وەزارەتى پێشمەرگەو یەکەکانى 70و 80 دەکەن، لەچەند ڕۆژى داهاتودا ئەو کێشەیە چارەسەردەبێت‌و موچەى ئەو هێزانە دابەشدەکرێت".

لەبارەى کارى هاوبەشى هێزەکانى پێشمەرگەو سوپاى عێراق لەناوچە دابڕێنراوەکان، وەزیرى پێشمەرگە وتى:"هێزەکانیان لەو ناوچانە لەپرۆسەى ئەرک وەرگرتندان".

ئه‌وه‌شى وت:"پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق هەیەو هەنگاوی جددیش بۆ ڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی دەنێن، لەقۆناغی ئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە لەوپەڕی هەنگاوی جددیدایە بۆ پرۆسەی چاکسازیی، ڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان".