شارپرێس:
میدیاى نزیك له‌یه‌كێتى ناوه‌ڕۆكى نوسراوێكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى بۆ ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراق له‌باره‌ى موچه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانى هه‌رێمه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و فه‌رمانیكردوه، موچه‌ى دوو مانگى ئه‌و هێزانه به‌سه‌ریه‌كه‌وه سه‌رفبكرێت.
له‌هه‌واڵه‌كه ناوه‌ڕۆكى نوسراوێکی بەپەلەو نهێنی محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشكراكراوه كه ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگەکانی 5و 6ی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دەربڕیوه.
له‌و نوسراوەدا هاتوە، "دواى ئەوەى تێبینییەکانى دیوانى چاودێرى دارایی عێراق لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە چارەسەردەکرێت، موچەى مانگەکانى دیکە خەرجدەکرێت".
موچەى ئەو دوو مانگەى هێزە ئەمنییەکان بەهۆى بونى تێبینى لەلایەن دیوانى چاودێرى عێراقەوە لەلایەن بەغدادەوە ڕاگیرابوو، بەو هۆیەوە دواى وەرگرتنى موچەى مانگى نیسان ئەو هێزانە ماوەى 71 ڕۆژە موچەیان وەرنەگرتوە.