سۆسی سیری لوبنانی پێشەنگە

تەندروستی

11/07/2024‌ 718 جار خوێندراوه‌ته‌وه



“سۆسی سیری لوبنانی” بە باشترین سۆسی سیری جیهان ڕیزبەندی كراوە، بەپێی پۆلێنكردنێك كە زیاتر لە 234 جۆر سۆسی لە سەرانسەری جیهاندا لەخۆگرتبوو.

بەپێی ڕیزبەندی ماڵپەڕی “TasteAtlas”، سۆسی سیری لوبنانی لە پلەی یەكەمدایە وەك باشترین سۆسی جیهان، لە كۆی 234 سۆسی داهێنەرانە لە جیهاندا.

لە لیستەكەدا ٣ سۆسی لەخۆگرتبوو كە لە وڵاتانی عەرەبیەوە سەرچاوەیان گرتووە: سۆسی سیری لوبنانی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، سوری پلەی ١٧ی بەدەستهێناوە، یەمەنیش پلەی ٨٨ی جیهانی بەدەستهێناوە.