بانکی ناوەندیی عێراق سێ هەفتە مۆڵەت دەداتە هەرێمی کوردستان

کوردستان

13/07/2024‌ 442 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بانکی ناوەندیی عێراق کەمتر لە سێ هەفتە مۆڵەت دەداتە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی خۆیان تۆمار بکەن یان لەگەڵ یەکدی تێکەڵ بکرێنەوە.
 
بانکی ناوەندیی عێراق بە نووسراوێک رۆژی 9ی مانگی تەممووز، حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەتوانن تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە (31ی تەممووزی 2024) داوای خۆتۆمارکردن یان تێکەڵکردنەوە پێشکەش بکەن.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، "رەزامەندی وەرگیرا بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی پێداویستییەکانی مۆڵەت وەرگرتن و تێکەڵکردنەوە بە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق تاوەکو رۆژی 31ی تەممووز".
 
هەروەها هاتووە، "دوای ئەوە، هەموو داواکاریی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان پەراوێز دەخرێت و کاریان پێناکرێت".