کارگەیەکی "شاومی" بێ دەستتێوەردانی مرۆڤ ساڵانە 10 ملیۆن مۆبایل بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

14/07/2024‌ 158 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاومی کارگەی تەواو ئۆتۆماتیکی خۆی نمایشکرد کە بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ بەدرێژایی کاتژمێر کاردەکات.


لی جون بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕونیدەکاتەوە، سیستەمەکە ئەوەندە زیرەکە کە دەتوانێت کێشەکان بەتەنها دەستنیشان بکات‌و چارەسەری بکات.

کارگەکە لە 11 هێڵی بەرهەمهێنانی تەواو ئۆتۆماتیکی پێکهاتوە، بەمەش ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن مۆبایل بەرهەمدەهێنێت.

دامەزراوەکە لەشاری چانگپینگ لەپەکین ڕوبەرەکەی 81 هەزار مەتر چوارگۆشەیەو 330 ملیۆن دۆلاری وەبەرهێنانی تێدا کراوە.

کارگەکە لەهەر چرکەیەکدا توانای بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی زیرەکی هەیەو ئەمەش مۆبایلەکانی MIX Fold 4 و MIX Flip لەخۆدەگرێت.

لەچارەکی یەکەمی ساڵی 2024دا کۆمپانیای شاومی پلەی سێیەمی لەبازاڕی جیهانیی مۆبایلە زیرەکەکاندا بەدەستهێناوەو 41.1 ملیۆن یەکەی بەرهەمهێناوە.

و: ئاکۆ ئاڵی