Realme مۆبایلێک بەبانکگراوندی مانگ دەخاتە بازاڕەوە

هەمەڕەنگ

14/07/2024‌ 182 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای Realme مۆبایلە زیرەکە نوێیەکەی GT6ی خستە بازاڕەوە کە بەشێوەی مانگ لەپشتەوە دەدرەوشێتەوە.


کۆمپانیا چینییەکە ڕونیکردەوە، مۆبایلە زیرەکە نوێیەکەی GT6 بەڕونمایەکی AMOLED بەقەبارەی 6.78 ئینج بەڕونی 2780 x 1264 پێکسڵ.

ڕێژەی نوێکردنەوەی وێنەکە 120 هێرتزە، لەکاتێکدا توندی ڕوناکی لەنێوان 1600 بۆ 6000 نیتدایە.

لەناو مۆبایلەکەدا پڕۆسێسەرێکی کوالکۆم سناپدراگۆن8 Gen 3 هەیە، لەگەڵ رامی 12 یان 16 گێگابایت‌و توانای بیرگەی ناوەوەی 256 یان 1 تێرابایت.

مۆبایلەکە کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵ لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرای 8 مێگاپێکسڵی زۆر گۆشە فراوان، لەگەڵ کامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێکسڵ بۆ گرتنی سێڵفی.

مۆبایلەکە بەپاترییەکی 5800 میلی ئەمپێر تەیارکراوە، کە لەڕێگەی دەرچەی USB-C بارگاوی دەکرێتەوە. لەسەر سیستەمی کارپێکردنی Realme UI 5.0 کاردەکات کە لەسەر بنەمای "ئەندرۆید 14"ی گووگڵ دامەزراوە.

و: ئاکۆ ئاڵی