زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا نه‌یناردوه‌ بۆ موچه‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ئاشكراده‌كرێت

کوردستان

16/07/2024‌ 5992 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

په‌رله‌مانتارێكى پێشوى عێراق ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌وه‌ ده‌دات كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌، گوایه‌ به‌غدا نه‌یناردوه‌، ده‌شڵێت، "ئەو پارەى نەنێردراوە موچەى هێزەكانی ڕۆژ كە پاراستنی هێزەكانی توركیای لەئەستۆیە لەهەرێم‌و هێزەكانی حسێن یەزدان پەنایە كە دژ بەخۆپیشاندان بەكاردەهێندران".


د.غالب محەمەد ئەندامى پێشوى پەرلەمانى عێراق لەبارەى بڕینى موچەى هێزەکانی ڕۆژو حسێن یەزدان پەنا لەلایەن عێراقەوە، لەفەیسبوکى خۆى نوسیویه‌تى:"ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی‌و ئابوری، خشتەی موچەی هێزە ئەمنییەكانی بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژە بەوەدەكات، بڕی 26 ملیارو 790 ملیۆن دینار کورتهێنان لەکۆی موچەی ئەو دوو مانگەی هێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەکان دروستبوە، بەغدا نەیناردوە".

د. غالب نوسیویه‌تى:"ئەو پارەى نەنێردراوە بودجەی هێزەكانی ڕۆژ كە پاراستنی هێزەكانی توركیای لەئەستۆیە لەهەرێم‌و هێزەكانی حسێن یەزدان پەنایە كە ماوەیەك دژ بەخۆپیشاندان بەكاریان دەهێنا".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌، "ئێستا دەبێت بۆ خەڵك‌و هێزە ئەمنیەكان دەركەوتبێت، کە ئەم هێزانە لەبودجەی هەرێم پارەیان پێدەدرێت‌و خەریكی پاراستنی بنەماڵەی بارزانى‌و هێزەکانى تورکیان، بەهۆی بندیوارەكان‌و ئەو هێزانەوە هێزی ڕاستەقینەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەكانى دیکە بێ موچە بون".