شارپرێس:
به‌گوێره‌ى وته‌ى سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێمه‌وه، ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی حەوت لەکۆتاییدایەو سەرەتاى هەفتەى داهاتو رەوانەى بەغدا دەکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت:"له‌ئێستادا سه‌رقاڵى ئاماده‌كاریى لیستى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمین بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت".
وتیشى:"لەکۆتایی ئامادەکارییەکانی لیستی موچەی مانگی حەوتداین، وردبینی بۆ لیستی موچەخۆران تەواوبوەو بەشێوەی ئەلیکترۆنی له‌ئێستادا ئاماده‌یه".
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی جه‌ختیكرده‌وه، "ئەگەر هیچ گرفتێکی تەکنیکی دروستنەبێت، بەشێوەی چاپکراویش ئەمڕۆ تەواو دەبێت‌و سەرەتاى هەفتەى داهاتوو رەوانەى بەغدا دەکرێت. لیستى موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران سەرجەم وەزارەتە مەدەنییەکان‌و هێزە ئەمنییەکان‌و خانەنیشنان لەخۆدەگرێت بەهاوتاکراویى".