شارپرێس
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی توشبوونى هەزاران کەس و گیان لەدەستدانى دەیان
کەسی بە نەخۆشى کۆلێرا لە مانگى ڕابردوودا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەنجراوێکدا، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویکردەوە، توشبون و
مردن به‌هۆی كۆلێراوه له 18 وڵات‌دا تۆماركراون، ژماره‌ی توشبووان له مانگی ڕابردووی
ئه‌مساڵ به‌راورد به مانگی ئایار به ڕێژه‌ی 14% كه‌متر بووه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستان
و یه‌مه‌ن و پاكستان، نەخۆشییەکە بەڕێزەیەکى زۆر بڵاوبووتەوە و لەگەڵ 25 وڵاتى
تردا، ڕێژەى توشبوون گه‌یشتوه‌ته 249 هه‌زار و 793 كه‌س.
ڕێکخراوى تەنردوستى جیهانى نەخۆشییەکەى بە کوشندە ناوبردووە و ڕایگەیاندوو،
لە مانگى ڕابردوودا بەهۆى کاریگەرى نەخۆشییەکەوە 160 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە.