به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ لیستى موچه‌ ڕه‌وانه‌ى به‌غدا كرا

کوردستان

21/07/2024‌ 3603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان بۆ مانگى ته‌مموز (مانگى حه‌وت) ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كردوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.


سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌، دوای چارەسەرکردنی هەموو گرفتەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لیستی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێمیان بۆ بەغدا بەڕێكردوه‌و شێوازى ناردنه‌كه‌ش بەسیدی‌و كاغەز بوه‌و گەیشتوه‌ته‌ ده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، مانگی پێشوو لە27ى 6ى 2024 وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی شەشی بۆ بەغدا ناردو ڕۆژی 29ى هه‌مان ئه‌و مانگه‌ واته‌ دوو ڕۆژ دواتر لیستەکە گەیشتە دارایی فیدراڵ‌و دواتریش ڕۆژى 4ى 7ى 2024 وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 231 ملیاری دیناری بۆ تەمویلی موچەخۆران بۆ مانگی شەش ڕه‌وانه‌ى هەرێم كردو دەست بەدابەشكردنی موچە كرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د. شێروان دوبەردانی په‌رله‌مانتارى پارتى له‌به‌غدا ئاشكرایكردوه‌، بڕیارە ئەم هەفتەیە لەعێراق دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت بکرێت، بەدڵنیاییەوە دوای گەیشتنی لیستی موچەخۆرانی هەرێم بەدارایی عێراق، ڕاستەوخۆ وردبینی دەستپێدەکات‌و پاشان تەمویل دەنێردرێ، چونكه‌ مانگی ڕابردوش دارایی عێراق لە 23ی 6ى 2024 دەستی بهدابەشکردنی موچەی مانگی شەشی دامودەزگاکانی عێراق کرد.