شارپرێس:
توێژینەوەیەک باس لەوەدەکات، دەکرێت تەنها لەماوەی یەک هەفتەدا هاوتای قەبارەی کارتێکی بانکیی پلاستیک هەڵبمژینو بچێتە جەستەمانەوە، د.سانجای گوپتا باس لەوەدەکات، چۆن ئەم پلاستیکە دەچێتە ناو جەستەمانو ئەو ڕێگایانەی کە دەتوانین پەیڕەوی لێبکەین بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتنمان پێی چین.
پارچە پلاستیکیەکان لەئەندامو خوێنبەرەکانی مرۆڤدا دۆزراونەتەوە لەشێوەی گەردیلەی زۆر ورد کە بەمایکرۆو نانۆپلاستیک ناسراون.
قەبارەی تەنۆلکەی مایکرۆپلاستیک کەمترە لەپێنج ملیمەتر، لەکاتێکدا نانۆگەردیلەکان قەبارەیان لەمایکرۆنێک کەمترەو بەچاوی ڕوت نابینرێت، ئەم تەنۆلکە پلاستیکیانە پەیوەندییان بەجەڵتەی دڵو جەڵتەی مێشکو تەنانەت مردنی پێشوەختەوە هەیە.
پلاستیک لەڕێگەی ئەمانە دەچێتە ناو جەستەمانەوە:
ئاو: دەبەی پلاستیکیی تاکە بەکارهێنان نزیکەی چارەکە ملیۆنێک پارچە نانۆپلاستیکی تێدایە.
خۆراک: دەکرێت دەنکە خوێ پیسکەری پلاستیکیی لەدەریاچەو دەریاکان لەخۆبگرێت.
هەوا: تۆزی بەهەوداچوی تایە داخوراوەکان گەردیلەی پلاستیکیی تێدایە کە دەچێتە ناو سییەکانمانەوە.
بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتن بەپلاستیک دەتوانرێت پێنج ڕێگەی سادە پەیڕەوبکرێت:
1ـ وازهێنان لەبەکارهێنانی ئاوی دەبە.
2ـ دورکەوتنەوە لەبەکارهێنانی دەفری پلاستیکی خۆراک لەناو مایکرۆوەیڤداو لەبری ئەوە خواردنەکان لەسەر ئاگردان گەرمبکەرەوە.
3ـ بەکارهێنانی گەڵاچای شل لەجیاتی کیسی چا.
4ـ فڵچەی ددانەکەت بەبەردەوامی بگۆڕە.
5ـ ڕاگرتنی پەستانی تایەی ئۆتۆمبێل لەئاستی گونجاودا.
و: ئاکۆ ئاڵی