ئه‌مریكا ورده‌كاریى كۆبونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق ئاشكراكرد

عیراق

23/07/2024‌ 1485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌فدێكى باڵای سەربازیی عێراق‌و ئەمریکا كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆیان كرد لەبارەی کۆتاییهاتن‌و گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانان له‌خاكى عێراقدا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكاش ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبونەوەی وه‌فدى سەربازیی عێراق کە نوێنەری پێشمەرگەش تێیدا ئامادەبوو، لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەدا، لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق‌و ئەمریکا بەدواداچونی بۆ تواناکانی داعش کرد.

باس له‌وه‌شكراوه‌، لیژنەی باڵای سەربازیی ئەمریکاو عێراق گفتوگۆیان لەبارەی تواناو هێزی سوپای عێراق کرد بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی داعش لەعێراق‌و ناوچەکەدا.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئه‌وه‌شى وتوه‌، "کۆبونەوەی بەرپرسانی ئەمریکاو عێراق لەپێنتاگۆن ڕەنگدانەوەی پابەندبونی هەردوو وڵاتە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی ئه‌منیى دووقۆڵی لەسەر بنەمای کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازیی ئەمریکاو عێراق لەچەند مانگی ڕابردوداو وەک ڕێزلێنانێکە بۆ یادی 10 ساڵەی ئەرکی سەربازی هاوپەیمان لەعێراق".