بزانه‌ چوار هه‌زار پاسپۆرتى دیبلۆماسى به‌كێ دراوه‌؟

عیراق

23/07/2024‌ 5492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێكی عێراقی ئاشکرایدەکات، زیاتر لەچوار هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی دراوە بەکەسانی ناشایستە، دەشڵێت:"ئەو جۆرە پاسپۆرته‌ هیچ شکۆیەکی نەماوە"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "کارەساتە پاسپۆرتی دیپلۆماسی بدرێتە بەرپرسان لەدوای تەواوکردنی کارو ئه‌ركه‌كه‌ى".


محەمەد خەفاجی ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندوه‌، "کارەساتە پاسپۆرتی دیپلۆماسی بدرێتە بەرپرسان لەدوای تەواوکردنی کارەکەیان‌و خانەنشینکردنیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ چەندین پاسپۆرتی دیپلۆماسی دراوەتە منداڵان‌و خێزانی بەرپرسەکان، جگەلەوەش ئەو پاسپۆرتە ئێستا بوەتە ڕزگارکەری هەندێك لەو وەزیرانەی تۆمەتبارن بەگەندەڵی".

وتوشیه‌تى:"پێدانی ئەو پاسپۆرتە دیپلۆماسییە لەدەسەڵاتی وەزیری دەرەوەی عێراقدایە، هەربۆیە دەبێت دەسەڵاتەکانی وەزیری دەرەوە بۆ پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی کۆتوبەند بکرێت".

محەمەد خەفاجی ئاشکراشیکردوە، زیاتر لەچوار هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی دراوە بەکەسانی ناشایستە، لەنێویشیاندا کچە ناسراوەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە، ئەگەر ئەوە پشتڕاستبکرێتەوە ئەوا وەزیری دەرەوە بەرپرسیار دەبێت.