سبه‌ینێ له‌به‌غدا باسى لێبوردنی گشتی ده‌كرێت

عیراق

23/07/2024‌ 1263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سبەینێ چوارشه‌ممه‌ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ یاسای لێبوردنی گشتی‌و پڕۆژەیاسایەکی تر دەكرێت.


پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كاری كۆبونەوەی سبەینێ چوارشەممەی بڵاوكردەوە، به‌گوێره‌ى به‌رنامه‌كه‌، كاتژمێر 11 پێشنیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە پەرلەمان كۆدەبێتەوە.

هه‌ر له‌بەرنامەی كۆبونەوەكەى په‌رله‌مانى عێراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، چوار یاسا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ دەكرێت كە یەكێكیان هەمواری دوەمی یاسای لێبوردنی گشتییە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازی یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی‌و چەند یاسایەكی تریش دەكرێت".