OpenAI وەشانێکی نوێ‌و بچوکی مۆدێلی زیرەکی دەستکردی GPT دەخاتە بازاڕەوە

هەمەڕەنگ

23/07/2024‌ 917 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای زیرەکیی دەستکردی ئەمریکی OpenAI ، وەشانێکی بچووککراوەی لە مۆدێلی زیرەکیی دەستکردی GPT خستە بازاڕەوە.


کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "GPT40-Mini" هەرزانتر و خێراترە لە نوێترین مۆدێلی زیرەکیی دەستکردی بچووکی ئێستا، و پێشکەشی گەشەپێدەرانی دەکات. دەتوانرێت لە ڕێگەی پلاتفۆرمی چاتی جی پی تیەوە دەستبهێنرێت، هەروەک ئەپڵیکەیشنی مۆبایل بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی، لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە بەردەست بووە و کۆمپانیاکان لەم هەفتەیەدا دەتوانن دەستیان پێ بگات.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "GPT40-Mini" لە هەموو مۆدێلە پێشەنگەکانی زیرەکیی دەستکردی بچووک باشترە لە ئەنجامدانی ئەرکە لۆژیکیەکان کە دەق و وێنە لەخۆدەگرێت.

مۆدێلی بچووکی AI ، کە بەهۆی زیادبوونی خێرایی و کەمبوونەوەی تێچووی مۆدێلەکانی وەک GPT-Omni یان Cloud 3.5 Sonet، لەلایەن گەشەپێدەرانەوە بەناوبانگتر بووە.

ماڵپەڕی TechCrunch کە تایبەتە بە تەکنەلۆژیا، ئاماژەی بەوە کردووە کە مۆدێلی GPT40 Mini جێگەی GPT3.5 Turbo دەگرێتەوە بۆ ئەوەی بچووکترین مۆدێلی زیرەکیی دەستکرد بێت لە کۆمپانیای Open AI .

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆدێلە نوێیەکە لە پێوەرەکانی ئەدای ئەرکی لۆژیکیدا 82%ی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا مۆدێلی Gemini 1.5% و فلاش 79% و مۆدێلی Haiku Cloud3 75%ی بەدەستهێناوە، بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای ئارتیفیشیاڵ ئەنالاسیز.

و: ئاکۆ ئاڵی