موسڵ مەترسی هێرشێکی گەورەی لەسەرە و سەدان چەکدار گەیشتنە سنوورەکە

عیراق

23/07/2024‌ 7254 جار خوێندراوه‌ته‌وه




 سەلام ئەبو مەعسومە یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا، ئەمڕۆ سێشەممە (٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٤) رایگەیاند، بەهەموو توانای هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگە ئەمنییەکان ئامادەن.

هەروەها مەعسومە دەڵێت، هێزەکانی پاسەوانی سنوور، و پۆلیسی فیدراڵی توانای پاراستنی ئاسایشی وڵاتیان هەیە و ڕێگری لە هەر دزەکردنێک دەکەن لەلایەن ئەندامانی داعشەوە، و ئەم بابەتە بۆ ئێمە سادەیە، و نابێت زیادەڕەوی تێدا بکرێت.

 لەم نێوەندەدا ئەندامێکی ئەنجوومەنی هۆزەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا و یەکێک لە سەرکردەکانی حەشدی هۆزەکان بەدر شەمەری دزەکردنی ٤٧٠ تیرۆریستی داعشی لە سوریاوە بۆ ناو عێراق ئاشکرا کرد.

 شەمەری ڕایگەیاندووە، “زانیاری لەسەر دزەکردنی 470 تیرۆریستی داعش هەیە”.

 شەمەری لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێمە هۆشداری دەدەین لە دزەکردنیان بۆ ناو خاکی وڵاتمان بەتایبەت لە ژێر ڕۆشنایی بوونی سنوورێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا.