لە مۆسکۆ تەقینەوەیەک ڕوویدا

جیهان

24/07/2024‌ 664 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری مۆسکۆ بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو کەس برینداربوون.

دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕاپۆرتانەی ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕووداوەکە ڕەنگە پەیوەندی بە بەرپرسێکی سەربازی ڕووسیا بەناوی ئەندرێ تۆرکاشۆڤ و هاوسەرەکەیەوە هەبێت و کراونەتەئامانج کە ئەم کەسە لەئۆکرانیا شەڕی کردووە.

مادەی تەقەمەنی کە جۆرەکەی دیاری نەکراوە بووە هۆی تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلەکە لە حەوشەی خانوویەکی نیشتەجێبوون لە باکووری مۆسکۆی پایتەخت، بەپێی ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس.

 ئیرینا ڤۆڵک، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، "دوو کەس برینداربوون بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواسترانەوە بۆ دامەزراوەیەکی پزیشکی"، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.