شارپرێس:
كۆپتەرێكی ڕوسی لەئیم-28 لەكاتی چونی بۆ ناوچەیەكی دیاریكراو كەوتەخوارەو سه‌رجه‌م سەرنشینەكان گیانیان لەدەستدا.
لەراگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ئاماژەی بەكەوتنەخوارەوەى كۆپتەرێكى سه‌ربازیدا لەجۆری ئیم-28ی ڕوسی.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕوسیا ته‌نها ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، ئه‌و كۆپته‌ره سه‌ربازییه لەكاتی چونی بۆ كەرتی كالوگ له‌ڕوسیا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، سەرنشینەكانی كۆپتەرەكە سه‌رجه‌میان گیانیان لەدەستداوە، هۆكاره‌كه‌ش كێشەی تەكنیكی بوە، نه‌ك هێرشى چه‌كداریى.