هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامێ ئێران، هاووڵاتییەكی تۆمەتباری خەڵكی شاری مەهابادیان لە كاتی دەستبەسەركردن بە تەقەی ڕاستەوخۆ كوشت.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەحمەد تێرمەن ٥٢ساڵە و خەڵكی مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كوژرا. ناوبراو بە هۆی شەڕ و دەمەقاڵەی كوڕەكەی لەگەڵ ئەندامێكی بەسیج بڕیاری دەستبەسەركردنی بۆ دەركرابوو.
بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەحمەد تێرمەن سەرەتا لە پێش ماڵەكەی لە گەڕەكەی باغی سیسەی مەهاباد تەقەی لێ كراوە و برینداربووە دوای تێپەڕ كردنی ڕێگایەك لە دەوری مەلەوانگەی بەهمەن، كەوتۆتە سەر زەوی و لەلایەن ئەو هێزانەوە تەقە لەسەری كراوە گیانی لەدەست داوە.
یەكێك لە نزیكانی بنەماڵەی ناوبراو ڕایگەیاند: ئەحمەد تێرمەن بە هۆی تێوەگلانی كوڕەكەی لەكێشە و ناكۆكی لەگەڵ ئەندامێكی بەسیج بە ناوی سرووش تەبەنجی لە ژێر چاودێریدا بووە.