شارپرێس:
کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆردومان کرد و زیانەکانیشی نەزانراون.
بەپێی زانیارییەکان فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا کوێستانی ڕۆبی ڕوال و تارستا و پانەکەشک لە کوێستانی سنین لە سنوری برادۆست بۆردومان دەکەن و زیانەکانیشی نەزانراون .
هەروەها بۆردومانەکە لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین شوێنی دیکەی بۆردومانکردووە لەڕێگای تۆپخانەوەو چەندین شوێن ئاگری گرتووە و بەشێک لە ئاگرەکان نەکوژێندراونەتەوە.