تورکیا هەڕەشە لەڕۆژئاوای کوردستان دەکات

کوردستان

25/07/2024‌ 1391 جار خوێندراوه‌ته‌وه




 لە بەیاننامەیەکدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، ڕۆژی پێنجشەممە، دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار ئەنجامدا ڕایگەیاند، ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن بۆ گەیشتن بە کۆدەنگییەکی کۆمەڵایەتی ڕاستەقینە کە هەموو لایەنەکانی سوریا لەخۆ بگرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ئەم وڵاتە.

هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا سەرلەنوێ هەڕەشەی لەڕۆژئاوای کوردستان کرد و دەڵێت، پاککردنەوەی ناوچەکە هێزە کوردییەکان  بە پلەی یەکەم گەرەنتی بەرژەوەندی و مانەوەی سوریا دەکات.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەوڵدان بۆ چاندنی ناتەبایی و تێکدانی دۆستایەتی کۆنی نێوان گەلانی تورکیا و سوریا بکاتە ئامانج ڕێگە نادرێت.

 هەروەها باسیان  لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوەو دەرەوەی سنوور کردووەو   بە سەرکەوتوویان زانیون لە بەرامبەر هەموو جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک کە هەڕەشە لە یەکڕیزى نەتەوەیی و هاودەنگى و مانەوە دەکەن.

دەشڵێن ئۆپەراسیۆنەکان بەهاوکاری وڵاتانی ناوچەکە دەبنە هۆی چارەسەری کێشە ئەمنییەکان و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی عێراق و سوریا.