ڕێگایەکی کاریگەرتر بۆ چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە دۆزرایەوە

تەندروستی

26/07/2024‌ 904 جار خوێندراوه‌ته‌وه


زانایانی ڕووسی ڕێگایەکیان دۆزیوەتەوە کە یارمەتیی کەمکردنەوەی بڕی بەکارهێنانی تیشکەکان دەدات و کاریگەریی تیشکی ئایۆنیزەکردن زیاد دەکات بە هەمان کاریگەری بەراورد بە چارەسەری تیشکی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە کە بە چارەسەری ئاسایی یارمەتییان نەدراوە.

ماڵپەڕی دەزگای بایۆپزیشکی فیدراڵیی روسیا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو شێوازە نوێیەی کە لەلایەن پسپۆڕانی ئاژانسەکەوە بۆ چارەسەرکردنی وەرەمی شێرپەنجەیی داڕێژراوە بریتییە لە بەکارهێنانی نانۆگەردیلەکانی ئۆکسیدی ئاسن.

لەبەیاننامەی ئاژانسەکەدا هاتووە: پسپۆڕەکانی سەنتەری پلاندانانی ستراتیژیی و بەڕێوەبردنی مەترسییە تەندروستییە پزیشکیی و بایۆلۆژییەکانی دەزگای پزیشکیی و بایۆلۆجیی فیدراڵیی ڕووسیا شێوازێکی نوێیان بۆ چارەسەرکردنی تێکەڵاوی گرێ شێرپەنجەییەکان بە بەکارهێنانی نانۆگەردیلەکانی ئۆکسیدی ئاسن داهێناوە و مافی داهێنانیان بۆ داهێنانەکەیان وەرگرتووە.

بەیاننامەکە دووپاتی دەکاتەوە کە پێشبینی دەکرێت کاریگەریی لاوەکیی چارەسەری تیشکیی لە کاتی بەکارهێنانی ئەم شێوازەدا کەم ببێتەوە، ئەوە جگە لە زیادبوونی ماوە و باشتربوونی کوالێتی ژیانی تووشبووانی شێرپەنجە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی