ناتانیاهۆ لەکۆشکی سپی لەگەڵ بایدن کۆبووەوە

جیهان

26/07/2024‌ 355 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئێسرائیل لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەکۆشکی سپی کۆبووەوە.

 سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، جەنابی سەرۆک، ئێمە ٤٠ ساڵە یەکتر دەناسین، ئێوەش ٥٠ ساڵە هەموو سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل دەناسن.

هەروەها ناتانیاهۆ بەبایدنی گوت، زۆر سوپاس بۆ خزمەتی گشتی و ٥٠ ساڵ پشتگیریکردنت بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل.

 ڕاشیگەیاند، من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گفتوگۆی ئەمڕۆمان دەکەم و لە چەند مانگی داهاتوودا لەگەڵتان کاربکەم بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە گرنگەی کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.