پێنتاگۆن لەبارەی هێرشەکەی عەین ئەسەد ڕونکردنەوەی دا

عیراق

26/07/2024‌ 2889 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، هێرشێک بۆ سەر ناوچەی نزیک بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە عێراق ڕوویداوە، بەڵام لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا هیچ کارمەندێک و سەربازی ئەمریکی بریندار نەبوون.

 وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا،  وتی: دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە هێرشەکە لە ناوچەیەکی دەرەوەی بنکەی عەین ئەسەد ئەنجامدراوە و هیچ زیانێکیشی نەبووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا هیچ زانیارییەکی ترمان نییە.