توێژەران لە دۆزینەوەی دەرمانی دژە پیریی نزیکبوونەتەوە

هەمەڕەنگ

26/07/2024‌ 602 جار خوێندراوه‌ته‌وه


توێژەران دەرمانێکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە ڕەنگە پڕۆسەی پیربوونی مرۆڤ خاو بکاتەوە و تەمەنی گریمانەیی کەسەکە درێژ بکاتەوە، بەو پێیەی دەرمانەکە سەلماندوویەتی کە سەرکەوتووە لە درێژکردنەوەی تەمەنی ئاژەڵە کلینیکییەکان بە ڕێژەی 25%.

 توێژەرانی تاقیگەی زانستە پزیشکییەکانی MRC و کۆلێژی ئیمپریال لەندەن و قوتابخانەی پزیشکیی Duke-NUS لە سەنگافورە لێکۆڵینەوەیان لە پرۆتینێک کردووە کە پێی دەوترێت ئینتەرلوکین-11 ، ئەو پڕۆتینەش  لەگەڵ هەلکشانی تەمەندا ئاستی زیاد دەکات، ئەمەش بەشدارە لە بەرزبوونەوەی هەوکردن و کاریگەریی لەسەر خێرایی پیربوون دەبێت.

 زاناکان دوو تاقیکردنەوەیان لەسەر مشک ئەنجامدا: یەکەمیان لەسەر ئەو مشکانەی کە لە ڕووی بۆماوەییەوە دەستکاریی کراون بۆ ئەوەی ئینتەرلوکین 11 بەرهەم نەهێنن، دووەمیان لەسەر مشکی تەمەن 75 هەفتە (یەکسانە بە 55 ساڵ بۆ مرۆڤ)، کە دەرمانێکیان پێدرا بۆ پاککردنەوەی جەستەیان لە ئینتەرلوکین 11.

ئەنجامەکان کە لە گۆڤاری (Nature) بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە تێکڕای تەمەن بە ڕێژەی 20-25% زیادی کردووە، لەگەڵ باشتربوونی کارکردنی ماسولکەکان و تەندروستتربوونی پاڵتۆکان و کەمتر تووشبوون بەشێرپەنجە.

 ئێستا پرسیاری ئەوە دەکرێت کە ئایا دەرمانەکە هەمان کاریگەری لەسەر مرۆڤ بەدەستبهێنێت و چی کاریگەریەکی لاوەکی دەبێت، چونکە توێژەران پێیان وایە ئینتەرلوکین 11 ڕۆڵێکی نەرێنی دەگێڕێت لە پیربوون لە قۆناغی دواتری ژیاندا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی