موشه‌كه‌كانى توركیا گه‌یشتنه‌ سنورى چه‌مچه‌ماڵ‌و بۆردومان ده‌ستى پێكرد

کوردستان

27/07/2024‌ 6296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دواى بۆردومانه‌كانى توركیا له‌سنورى قه‌زاى ماوه‌تى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ موشه‌كه‌كانى توركیا گه‌یشتنه‌ سنورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌رى سه‌ر به‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ‌و گوندى توته‌قه‌ڵ به‌سه‌ختى بۆردومانكراو ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌.


هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر ئاشكرایكرد، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئەمڕۆ گوندی توتەقەڵ سەر بەناحیەی ئاغجەلەر لەسنوری چەمچەماڵ بۆردومانکراوەو ئاگرێكی زۆر لەناوچەكە كەوتوەتەوەو تائێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە.

به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر، "بۆردومانەکە چەند کیلۆمەترێک لەدوری شوێنی نیشتەجێبونی گوندنشینەکان بوەو جاری دیکەش ئەو سنورە بۆردومانکراوە".

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌سنورى ناحیه‌ى ئاغجله‌ر بۆ شارپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ده‌نگى درۆنێكى توركیا له‌ئاسمانى سنوره‌كه‌ بیسترا، دواتر ده‌ركه‌وت له‌ڕێگه‌ى موشه‌كه‌وه‌ گوندى توه‌قوتى بۆردومانكردوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌و تائێستاش له‌هه‌وڵى كۆنترۆڵكرنیدان.

ئەوەش لەکاتێکدایە دره‌نگانى شەوی ڕابردوو دوو فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى تورکیا، گوندی گەڵاڵەی لەسنوری ماوەت بۆردومانکردو ئاگرێكى گه‌وره‌ى خسته‌وه‌و سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بۆردومانه‌كه‌ى قه‌زاى ماوه‌ت له‌ڕێگه‌ى سێ موشه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

کامەران عوسمان ئەندامی  تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکى لەماوەی یەک مانگدا، ئەمە دوەمنجارە کە دەوروبەری چیای شێخ ناسر بۆردوماندەکرێت.

لەماوەی ڕابردوشدا سوپای توركیا ژمارەیەكی زۆر سەربازو چەكی هێناوەتە ناو خاكی هەرێم‌و چەندین بنكەو خاڵی پشكنینی داناوەو بۆردومانەكانی لەچەندین ناوچە چڕتر كردوەتەوە.

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکى لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەكردوە، توركیا دەیەوێت لەناحیەی شیلادزێوە بۆ قەزای باتیفا هێڵێکی ئەمنی بکێشێت، هێڵەکە بەناحیەی دێرەلوک‌و بامەڕنێ‌و بێگۆڤادا تێپەڕدەبێت، بەمەش هەموو گوندو شارەدێ‌و زنارو زەوی‌و دۆڵ‌و خاک‌و ئاوی پشتی ئەم هێڵە لەژێر کۆنتڕۆڵی سەربازیی تورکیادا دەبێترەبوونەوەیان بگرین".