شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین به‌شارپرێس-ى داوه، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به‌هۆى دوو ڕوداوى هاتوچۆوه هه‌شت كه‌س بونه‌ته قوربانیى.
عەلی عه‌بدوڵڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بەشارپرێسی وت:"کاتژمێر 10ی شەو لەسەر شەقامی شەست مەتری قەڵادزێ، ڕوداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی دوو ئۆتۆمبێل‌و ماتۆڕسکیلێکدا ڕویدا‌و لەئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداو چوارى تریش بەسەختی برینداربون".
وتیشی:"لەڕوداوێکی تری هاتوچۆدا کە کاتژمێر 11ی شەو ڕویداوه لەسەر ڕێگەی چوارقوڕنە ـ نزیک کۆلیژی ئەرکان كه له‌جۆرى پێکدادان بوه سێ كەس برینداربون".
ئاماژەی بەوەشدا، "هەردوو ڕوداوەکە بەهۆی تیژڕەوی‌و پابەندنەبونی شوفێران بوە بەڕێنمایەکانی هاتوچۆوه".