شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیا بۆردومانى ناو سه‌نته‌رى شارى قامیشلۆیان له‌ڕۆژئاواى كوردستان كرد، په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواوه زانیاریى زیاتر ئاشكراده‌كات.
كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا شاری قامیشلۆی له‌ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد.
به‌وته‌ى كه‌نداڵ، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانى ئه‌و بۆردومانه نازانرێت.
كه‌نداڵ ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، هێرشەکەى توركیا بۆ سەر ناوچەی پیشەسازیی لەڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ ئەنجامدراوه.
كه‌نداڵ وتيشى، "هێرشه درۆنیه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى توركیا بۆسه‌ر ناوەندی ئاسایشی شاری قامیشلۆ بووه لەڕۆژئاوای کوردستان‌و بەگوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زیانێكى زۆرى مادى هه‌یه‌و زیانه گیانیه‌كان نه‌زانراون".