28 وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كێشه‌ له‌لیستى موچه‌یاندا هه‌یه‌

کوردستان

22/08/2024‌ 11438 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لەلیستی موچەی مانگی حەوت تەواوکرد، پەرلەمانتارێکیش لەبەغدا نهێنی گرنگ ئاشکرادەکات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "28 وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌ ناوه‌كانیان كێشه‌ى جیاواز تێدایه‌".


سۆران عومەر په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غداو ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابورى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویەتی، "ئەمڕۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق، وردبینی تەواوکردو تێبینیەکانی خۆی بەرزکردوەتەوە".

ده‌شڵێت:"سەبارەت بەگرفتەکانی لیستی موچەی مانگی حەوت، لیستی موچەو میلاکاتی 28 وەزارەت‌و سەرۆکایەتی‌و دەستە ناوەکانیان کێشەو جیاوازی زۆری تێدایە، تەنها دەستەی دەستپاکی‌و چاودێری دارایی‌و دەستەی ژینگە کێشەی نەبوە".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى زانیارییه‌كاندا سۆران عومەر جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "ئه‌و سێ شوێنه‌ش كه‌ لیستى موچه‌یان كێشه‌ى تێدانییه‌، موچەکەیان ملیارێک‌و 400 ملیۆن دینارە‌و نوسراویان بۆکراوە بۆ تەمویل، بەڵام هێشتا ئەو بڕە پارەیه‌ش نەهاتوەو چاوەڕێی بڕیاری سەرۆک وەزیرانن".

زیاتر له‌50 ڕۆژه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان موچه‌ى مانگى حه‌وتیان وه‌رنه‌گرتوه‌، له‌كاتێكدا وا مانگى هه‌شتیش به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ناردنى موچه‌ى مانگى حه‌وت دیارنییه‌.

بەپەلە