كه‌ناڵى زووم: به‌هێرشى ئه‌لیكترۆنى كه‌ناڵ هه‌شت په‌ڕه‌ى فه‌یسبوكمان داخرا

کوردستان

22/08/2024‌ 3935 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەناڵی زووم کە خاوەندارێتیەکەی بۆ لاھور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل دەگەڕێتەوە ئاشكرایده‌كات، کاتژمێر 9:38 خولەکى بەیانى ڕۆژى 22ى ئابى 2024، پەڕەى سەرەکیی کەناڵى ئاسمانیی زووم لەفەیسبووک داخرا، ده‌شڵێت:"تیمى تەکنیکی زووم، سەرچاوەی هەردوو هێرشەکەى دەستنیشانکردوە، لەڕێگه‌ی ئەم ئیمەیڵەوە ([email protected])وه‌ ئەنجامدراوە کە خاوەندارییەکەی لێی نوسراوە، کەناڵ8".


تیمى تەکنیکى کەناڵه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دواى بەدواداچون‌و پەیوەندیکردن بەکۆمپانیاى مێتا بۆی ڕونبوەوە، هۆکارى داخستنى پەڕەکە هێرشى ئەلیکترۆنییە، ئەمەش جارى دوەمە هێرشێکى لەوشێوەیە دەکرێتەسەر لاپەڕەى فەرمیی دامەزراوەکەمان".

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه‌، "تیمى تەکنیکی زووم، سەرچاوەی هەردوو هێرشەکەى دەستنیشانکردوە، لەڕێگه‌ی ئەم ئیمەیڵەوە ([email protected])وه‌ ئەنجامدراوە کە خاوەندارییەکەی لێی نوسراوە، کەناڵ8".

باس له‌وه‌شكراوه‌، "هێرشی یەکەم بۆسەر پەڕەى فەرمیی کەناڵی ئاسمانیی زووم، لەمانگی حوزەیرانی ڕابردودا ئەنجامدرا، ئەوکات بەهەمان ئیمەڵ نزیکەی لە 10جار هێرشکرایەسەر پەڕەکەمان، کەناڵى ئاسمانیی زووم، ئەم هێرشە ڕێکخراوە ئەلیکترۆنییە وەک هەوڵێک بۆ کپکردنى دەنگى ئازادو بەرتەسکردنەوەى کارى میدیایی لەهەرێم دەبینێت، گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان لەعێراق، هەرێمى کوردستان، باڵیۆزخانە، کونسوڵ‌و نوێنەرایەتییەکان لەپێشێڵکارییەکان بەرامبەر بەزووم ئاگاداردەکاتەوەو داوایان لێدەکات پاڵپشتى دەنگى ئازادبن‌و فشاربخەنەسەر دەسەڵاتدارانى هەرێم بۆ ڕێزگرتن لەکارى ڕۆژنامەوانیی ئازاد، چیدیکە ڕێگەنەدرێت ڕۆژنامەنوس دەستگیربکرێت‌و ئەشکەنجە بدرێت، چیدیکە هێرشی ئەلیکترۆنى نەکرێتەسەر دامەزراوەکان".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "هێرشى سەر پەڕەکەمان دواى تەنها سێ ڕۆژ دێت لەئەشکەنجەدانی ئەڤین عەتا، زومی هەڵەبجە لەلایەن هێزێکى ئەمنی خورماڵەوە، زووم، بەڵێن بەبینەرانى دەدات، فشارو هێرش ڕایناگرێت، کەناڵەکە لەسەر بنەماى پیشەییبون، گەیاندنى زانیاریی ڕاست، خستنەڕوى کێشەکان، بەئامانجى چارەسەرکردنیان‌و گەیاندنى دەنگى خەڵک دامەزراوەو بەردەوامدەبێت لەکارکردن بۆ ئامانجەکانى".

بەپەلە