شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، لەچەند کاتژمێری داهاتودا لەسلێمانی خزمەتگوزاریی فریاکەوتن، بۆ دوو هێندە زیاد ده‌كرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى نوسیویه‌تى:"لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ پێشخستنی كەرتی تەندروستی، 20 بێدی نوێی فریاكەوتن بەتەواوی پێداویستی پزیشكیی‌و بەستاندارێكی جیهانی، لەنەخۆشخانەی شار دەكرێتەوە".
ده‌شڵێت:"كردنەوەی ئەو بێدە نوێیانەی فریاكەوتن لەنەخۆشخانەی شار كاریگەرییەكی باش‌و گرنگی دەبێت بەئاراستەی بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاریی فریاكەوتنی پزیشكی‌و خزمەتێكی بەرچاو دەگەیەنێت بەدانیشتوانی سلێمانی دەوروبەری".