پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەشەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندی گەڵاڵەیان لە ناوچەی شینکایەتی سنووری شارۆچکەی ماوەت لەشارباژێڕ بۆردومان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، بۆردومانەکە باسکی قەلێی لە گوندی گەڵاڵە بە ئامانج گرتووە کە زۆر لە گوندەکەوە نزیکه و ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو هاوڵاتیان دروستکردووە.
لەبارەی زیانەکانەوە تائێستا زانیاری ئاشکرا نەکراوە.