فڕۆکەیەکی تورکیا خرایەخوارەوە

کوردستان

05/09/2024‌ 1368 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج دەڵێت، شەڕڤانانی ئەنجومەنەکەیان درۆنێکی خۆکوژی دەوڵەتی تورکیایان خستووەتە خراوە.

ناوەندەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت" شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج درۆنێکی سوپای تورکیایان لە گوندی جەرادەی باکوری کانتۆنی منبج خستەخوارەوە".

دەشڵێت، دوای خستنەخوارەوەی درۆنەکە، فڕۆکەیەکی تورکیا هەمان گوندی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی مەحمود حسێن خەڵەف تەمەن ٤٠ ساڵ برینداربوو.