وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکی وەزاریدا ڕێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ دەرکرد.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ زیادکردنی خستنەڕووی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێمدا، لە فەرمانێکی وەزاریدا، ڕێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ دەرکرد.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، مەرجی هاوردەکردنی بەنزینەکەش، دەبێت بەپێی رێنمایی و ئەو کوالێتییە بێت کە لە لایەن لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت، کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە.