مەلا بەختیار: بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت بچێته سەر ماڵەکەم

کوردستان

05/09/2024‌ 3663 جار خوێندراوه‌ته‌وه

مەلا بەختیار لەکاردانەوەی دەستبەسەرداگرتنی بارەگای ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر لەلایەن یەکێتییەوە دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت بچێته سەر ماڵەکەم لە خانەقین.

مەلا بەختیار لەپەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند "نەوەک تەنیا چاودێر، بەڵکو ماڵەکەیشم لە خانەقین هەڕەشەی لەسەرە و بافڵ تاڵەبانی دەیەوێ بچێتە سەر ماڵەکەم لە خانەقین و داگیری بکەن". 

دەشڵێت "کوڕانی مام جەلال بە کودەتا و نەخشە و پیلان دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست، ناکرێ قاچیان درێژ بکەن و گوێ بە هیچ بەهایەک نەدەن، ئەگەر ئەو تاوانە بکرێت بێدەنگ نابم و سەدان کەسم لەگەڵە".

بەپەلە