نوێترین پەیامی تەیف سامی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە

کوردستان

05/09/2024‌ 5312 جار خوێندراوه‌ته‌وه



تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مانگانە بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەردەوام دەدرێت. 
 
نووسینگەی راگەیاندنی ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دلێمی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە. 
 
 ئاشکراشیکرد "لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی پێیڕاگەیاندووە وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق و بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەکه بەردەوام دەدرێت."