هەفتەی داهاتوو بڕێک لەپارەی گەنمی جوتیاران ڕەوانە دەکرێت

کوردستان

05/09/2024‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەکشەممە بڕێک لە پارەی گەنمی جوتیاران لە عێراقەوە دەنێردرێت بۆ هەرێم و بەشێک لە شایستە داراییەکانی کەرکوکیش ڕەوانە دەکرێت. 

کەمال موسلیم، بەمیدیای گۆڕانی ڕاگەیاند: ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو گوژمەیەک پارە وەک شایستەی دارایی جوتیاران لەبەرامبەر گەنمی وەرگیراوی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەنێردرێت. 

دەشڵێت، هاوکاتی ئەو پارەیەی بۆ هەریمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت، بەشێک لە شایستەی دارایی جوتیارانی سنوری کەرکویش ڕەوانە دەکرێت.