کۆمەڵی دادگەری: نابێ هیچ هێزێکی سیاسی پاساو بداتە وڵاتانی دراوسێ بۆ هێرشی سەر هەرێم

کوردستان

06/09/2024‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه




وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەى بۆردومانی بەردەوامی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر خاکی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەم دەستدرێژیی و بەقوربانیکردنەی خەڵکە بێتاوانەکەی هەرێم، لەسایەی بێدەسەڵاتیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و بێدەنگیی حکومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند، بۆردومانکردن وێرانکردنی گوند و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنیی لەلایەن درۆن و فڕۆکەوە، بەداخەوە خەریکەدەبێتە دیاردەیەکی رۆژانە .

دەشڵێت، ئەم دەستدرێژیی و بەقوربانیکردنەی خەڵکە بێتاوانەکەی هەرێم، لەسایەی بێدەسەڵاتیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و بێدەنگیی حکومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت و ئەرکی هەردوو حکومەتە کە هەنگاوەکانی کوتایی هێنان بەم دۆخە بگرنەبەر و ئەوان بەرپرسیارن لە پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان.

هەروەها وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند، نابێ هیچ هێزێکی سیاسیش پاساو بداتە وڵاتانی دراوسێ بە بۆردومانکردن و کوشتنی بە ناحەقی هاوڵاتیانی هەرێم و ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە توندی ئەو دەستدێژیی و تاوانانە مەحکوم دەکەین .