شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى وهزیرى بهرگرى ئهمریكا ئاشكرایكردوه، شەوی ڕابردوو بەفڕۆکەی زهبهلاحى بۆمبهاوێژی جۆری " B-2" هێرشێکی ئاسمانییان كردوهتهسهر جبەخانەی گروپی حوسییەکان لەیەمەن.
لهوبارهیهوه لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "هێزەکانی ئەمریکا ژمارەیەک دامەزراوەی ژێرزەمینیی حوسییەکانیان، کە وەک جبەخانە بەکاردەهێنران، بەفڕۆکەی B-2 بۆمبارانکردوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزی ئاسمانی ئەمریکا، بەفڕۆکەی زهبهلاحى بۆمبهاوێژی جۆری (B-2) هێرشێکی وردی کردوەتەسەر پێنج جبەخانەی ژێرزەمینی".
لهو زانیاریانهى وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاشكرایكردوه دهڵێت:"ئەم بۆردومانە نیشانەی تواناو هێزی ئەمریکایە بۆ لێدانی ئەو دامەزراوانە کە لەبەرامبەر هێزەکانمان دەوەستنەوە".
پێشتریش ئەمریکاو بەریتانیا چەندینجار هێرشیانکردوهتەسەر پێگەی حوسییەکان، بەمەبەستی سنوردارکردنی توانای ئەو گروپە یاخییانە کە ڕێگریی لەهاتوچۆی کەشتییەکان لەئاوەکانی دەریای یەمەن دەکەن؛ بەڵام هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لەدەریای سورو کەنداوی عەدەن، سەرەڕای هەموو ئەو بۆمبارانە، هەر بەردەوامە.
لهو ڕوهشهوه وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەختدهكاتهوه، بەکارهێنانی فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری دزێوی دورمەودای B-2 Spirit دەرخەری تواناکانی لێدانی جیهانییە کە ئەمریکا سودی لێ وەردەگرێت بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستو لەهەر کاتێکداو لەهەر شوێنێکدا هەنگاو بەرامبەر هەر ئامانجێک کە بیەوێت بیگرێتەبەر.
لەبەرامبەردا فەرماندەیی سەربازیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) کە بەرپرسە لەهێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو نوسیویهتى، "بۆمبارانەکە هیچ زیانێکی گیانی بۆ سەر هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبوە".
هێرشەكهى ئهمریكاش بۆ سهر حوسیهكان دوای ئەوەدێت کە لەسەرەتای ئەم مانگەدا سوپای ئەمریکا 15 هێرشیکردەسەر ئەو پێگانەی کە پەیوەندییان بەحوسییەکانی سەر بەئێرانەوە هەیە لەیەمەن.
حوسییەکان لەمانگی نۆڤەمبەرەوە نزیکەی 100جار هێرشیانکردوەتەسەر ئەو کەشتیانەی کە لەدەریای سور دەپەڕنەوەو دەڵێن:"ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکانیان پاڵپشتیکردنی فەڵەستینە لەشەڕی ساڵێک لەگەڵ ئیسرائیل لەکەرتی غەززە".
حوسییەکان تائێستا دوو کەشتییان نوقم کردوەو دەستیان بەسەر کەشتییەکیشدا گرتوەو لانیکەم چوار دەریاوانیشیان کوشتوە.