شارپرێس:
دادگای تاوانەکانی سلێمانی، سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی ئاری چایچی دەرکرد کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئەندامێکی هێزەکانی کۆماندۆوە کوژرابوو، پارێزه‌رى كه‌یسى كوژراوه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "كه‌سێكى دیكه‌ش كه له‌كه‌یسه‌كه‌وه گلابوو، دادگا بڕیارى ئیفراجكردنى دا".
ئاكام عه‌بدوڵڵا پارێزه‌رى كه‌یسى ئارى چایچى به‌چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێسى وت:"دواى چوار دانیشتنى دادگا له‌سه‌ر كه‌یسى ئارى چایچى، دواجار دادگا بڕیاریدا به‌ده‌ركردنى فه‌رمانى له‌سێداره‌دان بۆ بكوژى كاكه ئارى چایچى".
وتیشى:"كه‌سێكى دیكه‌ش كه به‌هاوكاریى بكوژ تێوه‌گلابوو، دادگا بڕیارى ئیفراجكردنى ده‌ركرد، به‌ڵام ئێمه سه‌ربارى ڕێزگرتن له‌بڕیاره‌كه‌ى دادگا، تانه له‌بڕیارى ئیفراجكردنه‌كه ده‌ده‌ین‌و پێمانوایه ده‌بێت دادگاى به‌ڕێز به‌و بڕیاره‌دا بچێته‌وه".
ئه‌و پارێزه‌ره جه‌ختیكرده‌وه، "دادگا به‌گوێره‌ى ماده‌ى 406 سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ بكوژه‌كه‌ى ئارى چایچى ده‌ركرد، واته بكوژ پێشوه‌خته ئاماده‌كاریى كردوه‌و پلانى بۆ كوشتنى ئارى چایچى داناوه".
نزیکەی کاتژمێر (9:30) خوله‌كى شەوی 27ى 7ى 2024 لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، چایچییەک بەناوی (ئاری ڕزگار) ناسراو به‌ئارى چایچى كه تەمەن 30 ساڵ بوو، بەدەستڕێژی گولە لەلایەن کارمەندێکی کۆماندۆەوە کوژرا.
ڕۆژی دواتر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ئاری چایچی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەدا، لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆوە ڕادەستیان کراوە.
هەر لەو ڕوداوەکە، کەسێکی دیکەش بریندارببوو، گولە بەر قاچی کەوتبوو، دوای وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی لەنەخۆشخانە، گەڕێنرایەوە ماڵەوە.
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى دادگاى سلێمانى سه‌باره‌ت به‌كه‌یسى ئارى چایچى‌و ده‌ركردنى سزاى له‌سێداره‌دان بۆ بكوژى ئارى چایچى له‌كاتێكدایه، 13ى ئه‌م مانگه‌ش دادگاى سلێمانى فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى بۆ بکوژی ڕۆژ حەسەن (كوڕى وه‌ستا حه‌سه‌ن)ى كه‌بابچى ده‌ركرد.
کۆتایی مانگی ئەیلولی 2023، لەشاری سلێمانی دەستڕێژی گولە لەدوو کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی کرا، بەهۆیەوە ڕۆژ حەسەن لەدایکبوی 2002 گیانی لەدەستداو دیلان حەسەنیش کە لەدایکبوی 2007 بوو، برینداربوو.
