وتەبێژی حزبی دیموکرات: هێرشەکانی ئیسرائیل دەرفەتی بۆ بزوتنەوە ناڕەزایەتییەکان دروستکردووە

کوردستان

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 437 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، شەڕی ئێران و ئیسڕائیل کاریگەریی لەسەر دۆخی خەبات و تێکۆشانی سیاسیی حیزبی دیموکرات داناوە، لەم ڕووەوە کە هەر جۆرە گۆڕانکارییەکی سیاسی لە ئێران ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پرسی کورد لە ئێران و خەبات و تێکۆشانی سیاسیی حیزبی دیموکرات و هەموو ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش دەبێت.

خالید عەزیزی بۆ کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ دەڵێت، ئەم شەڕە هەم پرسیار و هەم دۆخی نوێی لە ئێران و تەنانەت ناوچەشدا هێناوەتە ئاراوە. بەوپێیە هەم نیگەرانی و هەم دەرفەتی بۆ بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و بزووتنەوە نەتەوەیی و سیاسییەکان لەو وڵاتەدا دروست کردوە. 

ڕاشیگەیاند، لە شەڕی نێوان ئیسڕائیل و ئێراندا کە ئێمە کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری خوڵقاندن و دەسپێکی ئەو شەڕە دەزانین، وەک حیزبی دیموکرات و بزوتنەوەی کورد لە ئێران گرینگە گۆڕانکارییەکان بە وردی هەڵسەنگێنین و لە خەمی داهاتووی دیموکراتیکی ئێراندا بین و کاریگەریی خۆمان وەک بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی هەبێت.

بەپەلە