شارپرێس:
به‌گوێره‌ى وه‌سڵێك كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌سزایه‌كى سه‌یرو سه‌مه‌ره كراوه گوایه له‌لایه‌ن هاتوچۆى سلێمانیه‌وه ئه‌و سزایه نوسراوه، پارێزه‌رێكیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایه له‌لایه‌ن هاتوچۆوه درابێت، هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندى به‌هاتوچۆوه نییه".
به‌گوێره‌ى وه‌سڵێك كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌سزایه‌كى پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی كراوه بۆ چەند شۆفێرێک گوایه (قەرەجیان له‌سوارڕه‌وه‌كانیاندا سوارکردوە).
شارپرێس هه‌وڵیدا قسه‌ى به‌رپرسانى هاتوچۆ وه‌ربگرێت له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كان وه‌ڵامنه‌درانه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه زانا حەمە پارێزەر له‌لێدوانێكدا بۆ شارپرێس وتى:"ئەم ڕەفتارە به‌گوێره‌ى یاسا ڕێکنەخراوەو تحریم نەکراوە، بۆیە ئەو سزایە هیچ پاڵپشتیەکی یاسایی نییەو هەق نییە ئەو شۆفێرانە ئەو غەرامەیه بدەن".
به‌وته‌ى پارێزه‌ره‌كه، "ئەگەر پۆلیسی هاتوچۆ بیانوەکەیان ئەوەبێت کە ئەمە ڕێنماییه‌و بۆیان هاتوە، دوبارە هەڵەن‌و پێویستە ئەو ڕێنماییانه‌ى کە له‌ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه‌وه دەردەکرێن لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندبکرێت بۆ ئەوەی شەرعیەتی یاسایی بۆ پەیدابکرێت".
