شارپرێس:
هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى جۆرێك سزاى شۆفێرانه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و وه‌سڵه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كى نییه‌و له‌یاساى هاتوچۆشدا سزایه‌ك نییه به‌ناوى (سواركردنى قه‌ره‌ج).
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێك له‌میدیاكان سه‌باره‌ت به‌جۆرێك سزاى شۆفێران كه بریتیه له(سواركردنى قه‌ره‌ج) له‌سوارڕه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و وه‌سڵه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، دورو نزیك په‌یوه‌ندیى به‌هاتوچۆى سلێمانیه‌وه نییه".
ئه‌مڕۆ وێنەی پسوڵەی سزایەک بڵاوكرایه‌وه گوایە چەند شۆفێرێک سزادراون بەهۆی سەرپێچییەک ئەو سەرپێچییەش (سەرخستنی قەرەج)ە لەسوارڕەوەکانیاندا.
له‌و ڕوه‌شه‌وه بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاندوه، "بەهەمولایەکی ڕادەگەیه‌نین کە ئەم بابەتە تەواو ناڕاستەو دورو نزیک پەیوەندیی بەبەڕێوەبەرایەتیمانەوە نییە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئەو پسوڵەیەى بڵاوکراوەتەوە دروستکراوو (فەیکە)، هەروەها لەناو سەرجەم یاسا‌و ڕێنماییەکانی هاتوچۆدا هەموو جۆرە سەرپێچییەکانی بواری هاتوچۆ لەهەرێمدا، سەرپێچییەکمان نییە لەژێر ناونیشانی (سەرخستنی قەرەج لەسوارڕەودا)".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "بەگرنگی دەزانین ئاماژە بەوەبدەین کە پێویستە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن لەهەرێمی کوردستاندا پیشەییانەو بەرپرسیارانەو بەڕەچاوکردنی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بابەتەکانیان بڵاوبکەنەوەو ناکرێت ئەوان بکەونە ژێر کاریگەری هەواڵى ساختەو چەواشەکاریی".
