شارپرێس:
سەرۆك كۆمار لەنامەیەكدا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگیی داوادهكات، "دامەزرانو پێدانی زەوی لەلایەن حكومەتەوە ڕابگیرێت، تا دوای هەڵبژاردن".
د.لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق لەنامەیەكدا بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی (شیعە) نوسیویهتى، "لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی هەڵبژاردنو لەپێناو گەیاندنی پەیامی دڵنیاكردنەوە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، دوای ڕێككەوتنمان لەگەڵ سەرۆك وەزیران لەكۆبونەوەی 30ى 7ى 2025 پێشنیازدەكەم چهند ڕێكارێك بگرینەبەر".
سهرۆك كۆمار ئاماژهى بهوهكردوه، "بەلەبەرچاوگرتنی بەكارهێنانی كارتی دامەزراندنو گرێبەستەكان بۆ دانانی كاریگەریی لەسەر دەنگدەران لەلایەن هەندێك لەكاندیدەكانەوە، پێشنیازدەكەین دامەزراندنو گرێبەستی حكومی ڕابگیرێت تائەوكاتەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكرێت".
ئهوهش هاتوه، "بەلەبەرچاوگرتنی هەڵاوسانی ژمارەی ئەوانەی كە چاودێریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، داوادەكەین تا تەواوبونی هەڵبژاردن، دانانی نوێ لەچاودێریی كۆمەڵایەتیی ڕابگیرێت".
سهرۆك كۆمارى بهبیرى هێناوهتهوه، "هەڵبژاردنەكانی پێشوو دەریانخستوە بەڵێنی پێدانی زەوی بەكارهێنراوە بۆ دانانی كاریگەریی لەسەر دەنگدەران، پێشنیازی ڕاگرتنی دابەشكردنی زەوی دەكەین لەبەغداو پارێزگاكان تا تەواوبونی هەڵبژاردن".
جهختیشدهكاتهوه، "نوسراوی سوپاسو پێزانینی بەكۆمەڵ بۆ فەرمانبەران ڕابگیرێت لەسەرجەم سەرۆكایەتییو وەزارەتو پارێزگاكان".

