ئه‌مریكا هاوكاریى سه‌ربازیى گه‌یانده‌ ڕۆژئاواى كوردستان

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی چونە ناو بنکەی قەسرەک لەلادێکانی باکوری حەسەکە کە لەهەرێمی کوردستانەوە هاتبون.


ڕوانگەى سورى بۆ مافى مرۆڤ بڵاویکردەوە، کاروانە سەربازییەکە کە لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانى هاوپەیمانانەوە پارێزگارى لێدەکرا، لەڕێگەى دەروازەى وەلیدى سنورییەوەو لەهەرێمى کوردستانەوە ڕەوانەى بنکەى قەسرک لەدەوروبەرى حەسەکە کراوە.

کاروانێکى هاوکارى سەربازیى ئەمریکا لەهەرێمى کوردستانەوە ڕەوانەى ڕۆژئاواى کوردستان کرا، لەچوارچێوەى فراوانکردنى زیاترى گەیاندنى هاوکاریی سەربازیدا، مانگى ڕابردوو بەگشتیى لەڕێگەى 244 بارهەڵگرو حەوت فڕۆکەوە هاوکاریی ڕەوانەکراوە.

کاروانە سەربازییەکە کە لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانى هاوپەیمانانەوە پارێزگارى لێدەکرا، لەڕێگەى دەروازەى وەلیدى سنورییەوەو لەهەرێمى کوردستانەوە ڕەوانەى بنکەى قەسرک لەدەوروبەرى حەسەکە کراوە.

به‌گوێره‌ى ئامارەکانى ڕوانگەى سورى، بەگشتیى لەمانگى تەمموزدا، هاوپەیمانان لەڕێگەى 244 بارهەڵگرو حەوت فڕۆکەوە هاوکاریی سەربازیان گەیاندوەتە بنکەکانیان، هەروەها 11 ئۆپراسیۆنى دابەزینیان لەئاسمانەوە ئەنجامداوە.

مانگی تەمموز پەرەسەندنێکی بێوێنەى بەخۆوە بینى لەچالاکییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ناو خاکی سوریادا، چ لەڕوی قەبارەی جموجۆڵە سەربازییەکان‌و چ لەڕوی پانتایی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان کە شانەکانی داعشیان کردە ئامانج لە سەرانسەری وڵاتدا.

ئەم جموجۆڵانە بریتی بوون لە بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەگەڵ زنجیرەیەک هەڵمەتی ئەمنی و هێرشی ئاسمانی، کە هەندێکیان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا و گروپەکانى سوپای نیشتیمانییان کردە ئامانج. ئەمەش ئاماژەیە بۆ فراوانبوونی بازنەی ئۆپەراسیۆنەکان و چڕبوونەوەی هەوڵەکان بۆ گەڕان بەدواى شانە نوستووەکانى داعش.

بەپەلە