هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ مانگى حه‌وت دابه‌شده‌كرێت

ئابوری

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی پێشمەرگەى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى تەمموز تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کراوەو دوای ئەنجامدانی ڕێکارە دارایى‌و ژمێریارییەکان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیی بودجەو بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازیى) لەڕۆژی پێنجشەممە 7ی ئاب دەست بەدابەشکردنى دەکرێت.


لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە نوسیویه‌تى، "لەم مانگەدا، نزیکەی 74 هەزار ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگە بەسیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی دیكه‌ش لەڕێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن".

مانگى ڕابردوو لە6ی تەمموزی 2025وە، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەست بەدابەشکردنى کراو 64 هەزارو 244 ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگە بەسیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاریی هاوپەیمانیان وەرگرت.

بەپەلە