شارپرێس:
ئیسرائیل لەڕێگەی یەکەی هەماهەنگی بۆ چالاکیەکانی حکومەت لەناوچەکە ڕایگەیاند، وردە وردە ڕێگە بەهێنانی کەلوپەل دەدات بۆ بازرگانانی ناوخۆ لەژێر چاودێرییو کۆنتڕۆڵی تونددا، بەئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستن بەنەتەوەیەکگرتوەکانو زیادکردنی قەبارەی یارمەتیەکان.
ئەوەش هاتوە، کەلوپەلی ڕێگەپێدراو بریتین لەخۆراک، خۆراکی منداڵان، میوە، سەوزەو پێداویستی پاکوخاوێنیو مەرج هەیە پارە لەڕێگەی گواستنەوەی بانکیەوە بکرێت، بارەکان لەبازگەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت.
نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت، ڕۆژانە غەززە پێویستی بە600 بارهەڵگر هەیە، کە ئەو ژمارەیەش پێش دەستپێکردنی جەنگ ڕێگە پێدراو بوو داخڵی غەززە ببێت.
لەماوەی ساڵی ڕابردودا تەنها ئەو یارمەتییانەی کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکان یان ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکانی دیکەوە پێشکەشدەکرێن، ڕێگەیان پێدراوە بچنە غەززە.